لە چلەی ژینا ئەمینی سومبوڵی ئازادی

حەمید ئەبوبەکر بەدرخان ٭

بەدرێژایی مێژوو ، ناحەزانی کوردستان سڵیان لە هیچ نەکردۆتەوە لە بەرانبەر مافە رەواکانی گەلی کوردستان ، گەلی کوردیش هەر لە دێرزەمانەوە داکۆکی سەرسەختی مافە رەواکانی خۆیی و نەتەوە ژێر دەستەکانی دیکەش بووە … سەرەڕای ئەمانەش هەمیشە بەرگری لە ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین و مافی گەلان کردووە …لە خەباتی چەکداری و بەرخوداندا لە پێشی پێشەوە بووە، بە سەدان هەزار شەهیدی پێشکەش بە خاک و نیشتمان و نەتەوەکردووە .
ژینا ئەمینی ئەو لاوە جوانەمەرگەیە کە بە ناهەق تیرۆرکرا، بۆیە لە سەرتاسەری دنیا بە دروشمی ( ژن، ژیان ، ئازادی ) عەرشی تەختی ئاخوندەکانی هێنا لەرزین، تێکڕای کۆمەڵگای مرۆڤایەتی قژی خۆیان بڕی لە بەرانبەر ئەو غەدر و وەحشیەتەی کە ژینای پێ تۆمەتبارکرا کە لە نێو شاردا گوایە پرچی بەدەرەوە بووە، بۆیە لەبەرانبەر ئەوەدا بە غەدر شەهیدیانکرد.
خەباتی نەپساوەی گەلانی ژێردەستەی کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران ، هەمیشە بە درێژایی مێژوو و بەتایبەتی لە ماوەی 43 ساڵی رابردوودا حزبە شۆرشگێڕ و دیموکراتخوازەکان لەسەنگەری بەرگری و جۆشدانەوەی خەباتی مەدەنی و چەکداریدابوون، بۆیەش چەندین ساڵە لە چەندین بۆنەی تایبەتیی و گشتییدا لە رێگای رێپێوانی ئاشتیی و داوا رەواکانی گەلی کورد له سەرتاسەری جیهان پڕجموجۆڵترین کاری رێکخراوەییان بەئەنجامگەیاندووە …
لێ مخابن نەحەزانی کورد و دوژمنانی کوردستان هەردەم ناکۆکی نێوان کوردانیان بەهەل زانیووە بۆ ئەوەی کوردان بە یەککرتوویی درێژە بە کاری سیاسیی و حزبیی خۆیان نەدەن و نەچنە کۆڕی خەباتی یەکگرتووییەوە …
بەناهەق تیرۆرکرانی ژینا ئەمینی بۆ تێکڕایی کۆمەڵگای ئێرانی و نێودەوڵەتییان سەلماند ، کە گەلی ئێران لە نێو کورەی حومکڕانێکی بەربەری دژ بە سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا و مافی ژن و ئازادی و ئازادی رادەربڕینن، ئەو مەلایانەی 43ساڵە بە گەمژاندن و گەوجاندن کۆمەڵگای ئێران و ئەوانەی بە فیتی ئەوان هەڵسوکەوت دەکەن و لەهەمانکاتیشدا حوکومڕانیان دەکەن کە لە ( لوبنان و سوریا و عیراق و بەحرین و یەمەن ) بوونیان هەیە…
40 رۆژ پێش ئێستا ژینا ئەمینی لەسەردانێکیدا بۆ تاران کە لە گەڵ خانەوادەکەیدا لە گەشتێکدابوو، مخابن لەلایەن پیاوانی رژێمی ئاداب لە تاران کۆتایی بە ژیانی هێندرا .
٭ ژینا ئەمینی ( مەھسا ئەمینی ) لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٠ لە سەقز لە دایکبووە ، مخابن لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران تیرۆرکرا)
٭ ژینا ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەکەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران کۆچی دواییی کرد. بەھۆی ئەمەوە لە شارەکانی سەقز، سنە، دیواندەرە و مهاباد ، شنۆ، تەورێز، کرمانشان ، ئیلام ، خورەئاباد، قرم و تاران …هتد ، راپەڕین و رێپێوانی نارەزاییان ئەنجامدا و کۆمەڵگای ئێران لە هەموو چینێک
خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانە ناڕەزایییەکانە کە زۆربەی شار و شاروچکەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. ئەم خۆپیشاندانانە لەدوای مردنی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا. ئەو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەبۆنەی باش نەبەستنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرا.
هەر بۆیە ئاخۆ خوێنی بە ناهەق رژاوی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی دەبێتە هەتوان و ساڕێژکردنی یەکجارەکی بۆ گەلانی بەشمەینەتی ئێران …
٭بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەیرۆژنامەوانی و کەلتوور.
٭٭ سودم لە کوردیپیدیا وەرگرتووە …