دوازدەهەمین کۆنگرەی ناوەندی پێنی کورد بەڕێوەچوو

‎ناوەندی پێنی کورد لەڕۆژانی ٥ و ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بە بەشداریی نزیکەی ١٥٠ ئەندام و میوان، دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی لە ماڵی ئێزیدییان لە شاری ئۆلدنبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە برد. کۆنگرەکە لە ژێر دروشمی “چەتری نیشتمانیی” پێک هات، لە هەمان کاتدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن سەبارەت بە چالاکییەکانی ناوەندی پێنی کورد و کار و خەباتی ڕۆشنبیرانی کورد لە ناوەندەکە کرا.

‎لە کۆنگرەکەدا هۆلگەر دێنکمان، بەرپرسی بەشی کلتوریی شارەوانیی ئۆلدنبۆرگ بە نوێنەرایەتیی شارەوانیی ئۆلدنبۆرگ بەشداربوو. هەروەها سەرۆکی پێنی ئینتەرناسیۆناڵ و ئەندامی ناوەندی پێنی کورد، بەڕێز بورهان سۆنمێز و هەروەتر بەرپرسانی زۆرێک لە دامودەزگا و پەیمانگای کوردی لە سەرانسەری جیهان، زۆرێک لە ناوەندەکانی تری پێنی کورد و چەندین کەسایەتیی بە نامەی پشتیوانیی سڵاو و پیرۆزباییان بۆ کۆنگرە نارد.

‎دوای گفتوگۆکردن لەسەر ڕێبازەکان لە کۆنگرەکەدا، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی، کە لە نۆ ئەندامی سەرەکییی و چوار ئەندامی جێگرەوە پێک دێت، بە دەنگی ئەندامان هەڵبژێردران. دوای هەڵبژاردن وێڕای ئاواتی سەرکەوتن بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی نوێ، ڕۆژی ٦ی ئەیلول کۆنگرە بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

‎لە هەمان ڕۆژدا له چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆیی ناوەندی پێنی کورد،کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی نوێ یەکەم

‎کۆبوونەوەی خۆی لەسەر دابەشکردنی کاروباری ناوخۆیی خۆی بەڕێوەبرد. کۆبوونەوەکە بە بەشداریی سەرۆکانی دیوانی کۆنگرە بەڕێزان: کەمال سیدۆ، حاجی ئۆزکال و بەنوێنەرایەتیی ئەندامانی دیکەی دیوان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا کارەکان دابەشکرا و هەریەک لە بەڕێزان ڕۆژڤین پەریشان و میران ئەبراهام وەک هاوسەرۆکانی ناوەندی پێنی کورد هەڵبژێردران. هەروەها ئازاد زال وەک سکرتێری گشتیی و کاکشار ئۆراماریش وەک بەرپرسی دارایی هەڵبژێردران.

‎ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی ناوەندی پێنی کورد، کە لە کۆنگرەی دوازدەهەمدا هەڵبژێردراون بە پێی ئەلف و بێ بەم شێوەیەن:

١. ئازاد زاڵ

٢. عومەر فیدان

٣.  دیمەن سوهرابی

٤. ڕۆژڤین پەرێشان

٥.  ساڵح دمیجەر

٦.  شنا فایەق

٧. عەبدوڵا حیجاب

٨. کاکشار ئۆرێمار

٩. میران ئابراهام

ئەندامانی جێگرەوە:

١.  عیرفان بابائۆغڵوو

٢. ڕوقیە ئۆزمەن

٣.  سوڵتان یارای

٤.  محەممەد مەنتک

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پێنی کورد

۷ی ئەیلولی ۲٠۲