بۆ ڕاگەیاندن و ڕای گشتی

دەوڵەتی تورکیا وەک دەوڵەتێک کە هەبوونی خۆی لە لەناوبردنی کورددا دەبینێتەوە، سەرپەرشتی هەموو جۆرە هێرشێک دەکات دژی کورد لە هەموو جیهاندا، عەیامێکە دەوڵەتی تورک بە هێرشکردنە سەر کورد دەیەوێت چەپەڵیی خۆی بە خوێنی کورد بشواتەوە. لە باشووری کوردستان، بە کۆمەڵکوژی و بۆردومان و ئۆپەراسیۆن؛ لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی باندە دڕندەکان و بۆردومانەکانەوە؛ لە باکوری کوردستان، بە گرتن و بێسەروشوێنکردن و کوشتن، بە شێوازی دڕندەی نامرۆڤانە و بەدەر لە یاسا، هەموو مافەکانی کورد پێشێل دەکات و بە ڕوونی دەیەوێت کورد لەناو ببات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەموو دنیادا هەڕەشەی لە کورد کردووە، بە هێرشی نامرۆیی ونایاسایی لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان، دژی هەموو بەها مرۆییەکان، پێش هەموو شتێک مافی ژیان، هەموو مافەکانی کوردی پێشێل کردووە، دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەناو ببات. بە ئاگاداریی و لەبەر چاوی هەموو جیهاندا، وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ڕوونی وتی، سەروەت و سامانی ژیانی بۆردومان دەکات و خەڵکی سڤیل دەکوژێت و دەیەوێت ئەو ناوچانە داگیر بکات کە کورد بە ئازادی تێیدا دەژی. لە بەرامبەر ئەم کردەوانەدا، بە پلەی یەکەم ڕژێم لە سوریا، وەکو دەسەڵاتێکی سەربەخۆ دەنگی لێوە نایەت و ئەمەش وادەکات دەوڵەتی تورک ڕۆژبەڕۆژ هێرشەکانی چڕتر بکاتەوە و مافەکانی کورد پێشێل بکات و بە شێوەیەکی بێباکانە بیانکوژێت.

سەرەڕای ئەوەی لەژێر چاودێری و پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان دایە، بەهەموو پێوەرێک ناوچەیەکی مەدەنییە، هێرشی جددی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور و ناوچەکانی ژیانی ڕۆژانەی وەک مزگەوت و ماڵی دانیشتووان بۆردومان دەکات، لە هەلومەرجێکی ئاوهادا، لە دۆخێکدا کە مافی ژیان لە مەترسیدایە، هەموو مافەکانی تر پێشێل دەکرێن.

وەک ناوەندی پێن کورد، داوا لە هەموو دەسەڵاتداران، بەرپرسان، دامودەزگا و دەزگا نێودەوڵەتییەکان، ڕای گشتیی جیهان دەکەین کە پشتیوانی کورد بکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر و دەنگی خۆیان بۆ داخستنی ئاسمانی باشووری ڕۆژئاوا بەرز بکەنەوە لە کوردستان. هه روه ها داوا له هه موو کورد ده که ین کار بۆ به هێزکردنی یه کگرتوویی کورد بکه ن، واز له هیوای دیدار له گه ڵ دوژمنانی کورد بهێنن، هاوپه یمانیی خۆیان به هێزتر بکەن له بەرانبه ر جینۆسایدی کورد لە هەموو ئەو شوێنانەی کە تێیدا دەژین، بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەنگی خۆیتان بەرز بکەنەوە.

 

ناوەندی پێنی کورد

٨ی تشرینی یەکەکی ٢٠٢٣