لێکۆڵینەوەیەک لەسەر هەڵپەڕکێی کوردیی
ئه‌مین خه‌واله – هه‌واڵنێر و ڕۆژنامەنووس
فه‌رهه‌نگ و كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێكی گه‌وره‌یه له بنیاتی كۆمه‌ڵگا و زیندوو ڕاگرتنی كولتوور و فۆلكلۆره‌كان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو. مافی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژ به تێڕامان و بیركردنه‌وه خۆی و ڕابردووی به جوانی بناسێت و بزانێت لەكوێوه هاتووه و خاوه‌نی چه مێژوو و فه‌رهه‌نگ و كولتوورێكه و هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی و ناساندنی به نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ.
هه‌ڵپه‌ڕكێ یا گۆڤه‌ند یا شایی یا دیلان به كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ی ریتمیك ده‌گوترێت، كه بۆ ده‌ربڕینی خۆشیی و شادیی یان بۆ هاوخه‌می یان ده‌ربڕینی بێزاریی و ڕق و تۆڵه و بڕێك جاریش بۆ سپاس و شوكرانه به جۆری تاكه‌كه‌سی یان به گشتیی ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ گۆڕینی ریتم و میوزیك شێوازی ده‌گۆڕدرێت.
سەبارەت بە مێژووی سەرهەڵدانی هەڵپەڕکێی کوردی باشترین بەڵگە دیاکۆنۆڤ لەکتێبی مێژووی مادەکان باسی دەکات، کە دەڵێت لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین مادەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئاشورییەکان لە دەشتی نەینەوا و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە کاتێک کە فەرماندەکان گەڕاونەتەوە و باسی شەڕەکەیان بۆ ئیمپراتۆر کردووە، نەیانتوانیوە شمشێر بەکاربێنن، لەبری شمشێر دەسماڵی سوریان بەکارهێناوە وجوڵەکانیان لەشێوەی هەڵپەڕکێی گەڕیان بووە، بۆیە کۆنترین جۆری هەڵپەڕکێ گەڕیانە، کە شێوازێکی ئارامی هەیە، پاش بینینی ئەم نواندنە ئیمپراتۆر بڕیار ئەدات هەموو ساڵێک ئەم نواندنە لە یادی سەرکەوتنەکەدا بکرێتەوە و ئەمە بووەتە دەستپێکێک بۆ مێژووی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیی.

به گشتیی هه‌ڵپه‌ركێی كوردیی به پێنج به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش ئه‌كرێت:
هه‌ڵپه‌ڕكێی شایی: بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شادیی له كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی خۆشه‌ویستانمان له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی خۆش و ریتمیك و له‌سه‌ر به‌زمی شاد كومه‌ڵێك كوڕ و كچی گه‌نج به جل و به‌رگی نوێ و زه‌رد و سووری كچان و به شێوازی ڕه‌شبه‌ڵه‌ك یان تێكه‌ڵاو چه‌نده‌ها شێوازی جوانی هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌شی بووك و زاوا و دۆستان و ئازیزان ئه‌كه‌ن، كه به هۆی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی ئازیزانیان له شوێنێك كۆبوونه‌ته‌وه و به كۆمه‌ڵ خۆشیی و ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن.
هه‌ڵپه‌ڕكێی شیوه‌ن: جورێكی تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی كوردستان زیاتر له ناوچه‌ی كرماشان و ئیلام به ناوی چه‌مه‌ری یا چه‌مه‌ڕا،كه له‌كاتی‌كۆچی دوایی و له ده‌ستدانی خۆشه‌ویستێك له بنه‌ماڵه‌یان ئه‌یگێڕن و به‌م شێوه‌یه، كه به لای چه‌پ دا ده‌سووڕێن و پیاوانی شینگێڕ سۆرانیه‌كانیان له خوم یان ره‌نگی شین هه‌ڵ ئه‌كێشن و له ملیانی ئه‌كه‌ن و به ڕیتمێكی زۆر خاو به لای چه‌پ دا ئه‌چه‌ن و ژنان به شێوازێكی تایبه‌ت له ناوه‌ڕاستی دایره‌كه دا ده‌ستیان بۆ ده‌ره‌وه پێچ ئه‌یه‌ن و له گه‌ڵ وشه‌ی هه‌ی ڕۆ هه‌ی
ڕۆ شین ئه‌گێڕن و هاوخه‌می خۆیان بۆ له ده‌ست دانی كه‌سی كۆچكردوو ده‌رده‌بڕن و شیوه‌ن ئه‌كه‌ن.
هه‌ڵپه‌ڕكێی سپاس و شوكرانه : جۆرێكی زۆر كۆنی هه‌ڵپه‌ڕكێ له ئاواییه‌كانی كوردستان لەكاتی به‌رهه‌م هێنانی خه‌له و خه‌رمان بۆ شوكر و سپاسی په‌روه‌ردگاریان به ده‌وری كۆگای خه‌رمان دا ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و به‌م شێوازه سپاس و دڵخۆشیی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
هه‌ڵپه‌ڕكێی ره‌زم یا شه‌ڕ : جۆرێك له هه‌ڵپه‌ڕكێ له ڕابردوویه‌كی زۆر كۆن، ئه‌ڵێن كاتێك سوپای هێزی كوردیی له شه‌ڕ به‌رانبه‌ر ئاشوورییه‌كان گه‌ڕانه‌وه، به شێوازێكی زۆر جوان شێوازی هێرش بردنیان بۆ سه‌ر دووژمن، بۆ سه‌رگه‌وره و فه‌رمانده‌كه‌یان گێڕاوەتەوە، كه چۆن هێرشیان بردووه و كاتی خۆی چۆن به‌رگریان كردووه و له كاتی هێرشی دووژمن چه تاكتیك گه‌لێكیان به‌كار بردووه.
هه‌ڵپه‌ڕكێی عیرفانی یان سه‌ما: سه‌ما یان سه‌ماع جورێك هه‌ڵپه‌ڕكێی تایبه‌تی بڕێك له ناوچه‌كانی كوردستان و ته‌ریقه‌ته‌كانی قادری و نه‌قشبه‌ندی و پیرشالیاری هه‌ورامانه ،كه زیاتر وه‌كوو زیكر له خانەقاكان دا به كار براوه و له‌گه‌ڵ ده‌ف و هه‌لهه‌له‌ی ده‌روێشان جورێك زیكری تایبه‌تی پێ كراوه.
به گشتیی هه‌ڵپه‌ڕكێ یان گۆڤه‌ند له شایی و بۆنه خۆشه‌كانی كورده‌واریی زیاتر بەکارهێنراوه و كوڕان و كچانی گه‌نج به جل و به‌رگی رازاوه به شێوازی ئه‌ڵقه و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتری خۆشی و شادیی خۆیان ده‌ربڕیوه. یه‌كه‌م كه‌سی لای ڕاست كه ده‌سڕە یان ده‌سماڵێك به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی وه‌كوو رێبه‌ری گرووپه‌كه به ناوی سه‌رچۆپی یان چۆپی كێش، كه ڕاسته‌وخۆ رۆڵی سه‌ره‌كی شێوازه‌كانی گۆڤه‌ندی ئه‌گێڕێت و كۆتا دواین كه‌سی كۆڕه‌كه، كه ئه‌بێته لای چه‌پ گاوانی پێ ئه‌ڵێن و هه‌موویان به رێتمی ساز و دەهۆل یان زه‌رب و جوزله و له‌ئێستادا به ئورگ و ده‌یان سازی پێشكه‌وتووی نوێ به لای ڕاست دا به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر هونه‌ر و جوانییه‌كانی خۆیان نمایش ئه‌كه‌ن.

پرۆفیسۆر جینۆ ئالفرێد رۆژهه‌ڵاتناس و لێكۆڵه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی دا وه‌سفی هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆڤه‌ندی كوردی
ئه‌كات و ئه‌ڵێت؛ هه‌ڵسووراندنی ده‌سڕه به ئاسمانه‌وه نیشانه‌ی ئازاد بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌یان ئه‌كات، پێ كۆتان به سه‌ر خاك دا نیشان له نیشتمان په‌ره‌ستی و خۆشه‌ویستی خاك و زێدی وڵات ئه‌كات و ئه‌وه‌ی، كه تا چه ڕاده‌یه‌ك میلله‌تی كورد به‌ستراوه به خاك و خۆڵی نیشتمانی خۆیه‌وه. جۆری ڕه‌شبه‌ڵه‌ك یان پیاوێك و ژنێك ده‌س له ناو ده‌ستی یه‌كتری یانی ئه‌وه‌ی كه له‌ناو میلله‌تی كورد دا ژن و پیاو هیچ جیاوازییه‌كیان نیه و به‌رابه‌رن و ده‌ست له‌ناو ده‌ست و شان به شانی یه‌كدی نیشانه‌ی هاوئاهه‌نگی و ته‌بایی و برایه‌تیان نمایش ئه‌كات.
به وته‌ی پرۆفیسۆر جینۆ ئالفرێد ئه‌م شێوازه هه‌ڵپه‌ڕكێ له هه‌موو دونیادا بێ وێنه و بێ هاوتایه.
هه‌ڵپه‌ڕكێ له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی گه‌وره وه‌كوو داب و نه‌ریتێكی جوان پشت له دوای پشت هاتووه و پارێزراوه راسته شێوازه كۆنه‌كان به پێی گۆڕینی جل و به‌رگه‌كان گوڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام گەرم و گوڕتر له جاران وه‌كوو بابه‌تێكی به نرخ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی كورد و چاوترسێن و تۆقاندنی دووژمنان راگیراون و به جوانی ماونه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌م شایی كوردی دووژمن به‌زێن بووه و ویستوویانه هه‌وڵ بۆ له ناوبردنی بده‌ن، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه نه‌یانتوانیوه و میلله‌تی كورد رۆژ له دوای رۆژ وه‌كوو هه‌ژموونیه‌ك پاراستوویانه و ئاگاداریان لێ كردووه و ته‌نانه‌ت زۆر جار له فێستیڤاڵ و بۆنه تایبه‌تیه‌كان دا بۆ میلله‌تانی ده‌ره‌ویان نمایش كردووه.
هه‌ر به‌شێك له نیشتمانه‌كه‌مان چه‌ن جۆری تایبه‌ت به خۆی وه‌كوو داب و نه‌ریتی ئه‌و ناوچه هه‌ڵگرتووه بۆ وێنه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جوانترین شێوازه‌كان له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان نمایش ئه‌كرێن شێوازگه‌لێك وه‌كوو گه‌ڕیان – له‌بلان – خانه‌میری – فه‌تاح پاشایی – سێ پێ یان سێ جار -قڕه‌پیرێژن – شه‌لان – چه‌پی و ڕاستی و ده‌یان جۆری دیكه‌یان هه‌یه.
له باشووری وڵات چه‌ن شێوازی جوانی وه‌كوو بیلانی و گوڵشینی و شێخانی و ملانی و كوتان و قلیچكی و … زیاتر باوه و له باكووری كوردستانیش شێوازه‌كانی شاری دیاربكر بۆ وێنه ده‌لیلۆ- ئەسمەرم-چاچان- چەپک- دووپێ- مریەمۆ- بێری- تەشی- پاپۆرە و کەلەک.–
لە شاری وان : بابله‌كان- بارانە- دلۆ- گوڵێ- سەراوان- مەیمووکێ- نارێ-سونگوڵ- سنجانێ- کۆچەری- لۆرکێ- شێروانێ و مەندۆ و ده‌یان شێوازی تایبه‌ت به ناوچه‌كه‌یان كه زۆر جار جیاوازییه‌كی به‌رچاوی له گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه و به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات هه‌یه.بە‌ڵام له راستی دا هه‌موویان یه‌ك بنچینه و یه‌ك بنه‌مای تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌موویان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی به‌شدارانی گۆڤه‌نده به‌رانبه‌ر بینه‌ران و به‌شداربووانی شایی و ئاهه‌نگه‌كه و له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان شایی و گۆڤه‌ند هاوكاتی له گه‌ڵ رووی خۆش و ده‌م به بزه و پێكه‌نینی سه‌ما كاران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی جوانی خۆیان نمایش بكه‌ن.
گرووپه‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێی رۆژهه‌ڵات پێكهاتوون له ده‌یان گرووپی جوان و به توانا وه‌كوو گرووپی دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان و گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی مه‌هاباد و گرووپی ئاسۆی سنه و چه‌ن گرووپی گه‌وره‌ی دیكه، كه شۆناس و كولتووری كوردیان نه‌ك به ته‌نیا له ئێران به‌ڵكوو له هه‌موو دونیا و به تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رز ڕاگرتووه و كولتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به دونیا ناساندووه، ساڵانه له ده‌یان فێستیڤاڵ و كارنه‌ڤاڵی جیهانی دا نمایش پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن و چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان و پله‌ی جوانیان بۆ خۆیانمسۆگه‌ر كردووه و شانازی جوانیان بۆ خۆیان و گه‌لی كورد تۆمار كردووه.
وه‌ك باسكرا چه‌نێك گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی دووژمن به‌زێنه جل و به‌رگی جوان و رازاوه‌ی كوردیش به ده‌یان جار هێزێكی وزه به‌خش بۆ گه‌لی كورد و بۆ زیندوو ڕاگرتنی مێژووی كورد و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زیندوو بوونی گه‌لی كورد بۆ دووژمن ئه‌سه‌لمێنێت و چاونه‌ترسی و یه‌كگرتوویی و نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی میلله‌ته‌كه‌مان نیشان ئه‌دات.
جل و به‌رگی زه‌رد و سووری ژنان راسته له‌گه‌ڵ مێژوو دا گوڕانكاریی زۆری به سه‌ر دا هاتووه، به‌ڵام نمایش له‌سه‌ر زیندوویی ژنان و ئافره‌تانی گه‌لی كورد ئه‌كات. جل و به‌رگی پیاوان وه‌كوو ڕانك و چۆغه‌ی شاڵ و كڵاشی هه‌ورامی و پووزه‌وان و سۆرانی و په‌سته‌كی هه‌ورامان نیشان له سه‌ربه‌خۆیی میلله‌تێك ئه‌كات، كه گه‌لی ئێمه چه‌ن میلله‌تێكی داهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ره و پێویستی به یارمه‌تی گه‌لانی بن ده‌ست نییه و له‌كاتی ته‌نگانه دا ئه‌توانێت خۆی و بنه‌ماڵه كه‌ی پۆشته و په‌رداخ بكات و پێویستی به یارمه‌تیی كه‌س نه‌بێت و نیشان له سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌كات.
سروشتی جوان و سه‌رسه‌وز و ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌روبوومی زۆر و به نه‌رخ، ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له گه‌ڵ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وڵاتانی ئێران و عێراق و توركیه جیاواز ڕاگرتووه و نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌توانێت به باشی خۆی بپارێزێت و پێویستی به یارمه‌تی كه‌س نه‌بێت و له كاتی ته‌نگانه دا هه‌موو بژێوی خۆی دابین بكات.

هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیش وه‌كوو زۆر داب و نه‌ریتی جوانی دیكه هه‌ر وه‌ك به‌یت و حه‌یران و لاوك و هۆره و سیاچه‌مانه گرێدراوه به رۆح و ره‌وانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كولتوور و فولكلوری ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته هۆی ناساندنی به وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه و هاوكات هه‌روه‌ها بووه به‌هۆی له‌ناونه‌چوونی فه‌رهه‌نگی چه‌ن هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته و گه‌شه‌كردنی رۆحیه‌ی شاد و زیندووی خه‌ڵكی كوردستان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێزگرتنی هه‌رچی زیاتری وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌كوو گه‌لێكی ئازاد و خاوه‌ن مێژووی ره‌سه‌ن. ئه‌و هه‌موو بابه‌ته جوان و به نه‌رخه و فه‌رهه‌نگێكی به نرخ و مێژوویه‌كی جوان، كه رۆژ به رۆژ په‌ره ئه‌سێنێت و له ناو ناچێت و نافه‌وتێت و زیاتر باڵاكردنی كولتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.


