بۆ ڕای گشتی
دوابەدوای کوژرانی کچێکی کورد بەناوی مەهسا ئەمینی (ژینا) لە ئێران، ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان سەرەتا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە سەرانسەری ئێران بە سەرکردایەتی ژنان دەستیپێکرد. ئەم ناڕەزایەتیانە کاریگەریی کردوەتە سەر سەرانسەری کوردستان و جیهان و ملیۆنان کەس داوای شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی دەکەن لە ئێران.
سیستمی ئیسلامی سیاسیی دیکتاتۆری ئێران زۆر لە شۆڕشێکی لەو شێوەیە دەترسێت، باش دەزانێت بە بەردەوامبوونی شۆڕشێکی لەو جۆرە کۆتاییەکەی نزیکە، هەر بۆیە بە دڕندانەترین شێوە هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەلی کورد و خەڵکی ئازادیخوازی ئێران، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا سەدان هاوڵاتیی کورد، ئازەری، بەلووچ و گەلانی تر و ڕۆژنامەنووسان، ژنان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ کوژراون و هەزاران کەسیش دەستبەسەر کراون.
وەک هەمیشە سیستمی دیکتاتۆریی ئێران لە ڕێگای کوردستانفۆبیا هەوڵ دەدات کورد لە چاوی گەلی فارس و گەلانی دیکەی ئێراندا ڕەش بکات، بۆ ئەوەی وا نیشان بدات کە جوداخوازن و تیرۆریستن و خەریکی دابەشکردنی ئێرانن، بۆ ئەمەش هێرش دەکاتە سەر کورد و دهیهوێت سهرنجی خهڵكی دیكه له خهباتی شۆڕش لابدات و نههێڵێت گەلانی تریش بچنه ناو خهباتی شۆڕشهوه.
بەم ئامانجە دواجار دوێنێ ٢٨/٠٩/٢٠٢٢ سوپای ئێران لە ڕێگای درۆن و مووشەکەوە چەندین هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل بە منداڵان و ژنانیشەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، لەناویاندا ڕۆژنامەنووسێکیش بەناوی سۆران کامەران بە سەختی بریندار بوو.
ڕێژیمی ئێران دەیەوێت تۆڵەی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی خەڵکی ئێران لە دەستپێشخەرەکەی، واتە لە کورد بکاتەوە.
ئێمه وهکوو ناوەندی پێنی کورد به توندی ئهم کۆمەڵکوژییه و ههموو کۆمەڵکوژییهکانی ئێران له دژی گهلی کورد شەرمەزار و مەحکوم دهکهین. هاوکات داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، نەک تەنیا بە ئیدانەکردن، بەڵکو بە کاردانەوەی جددی و گوشاری نێودەوڵەتی دژ بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئێران بوەستێت و ڕێگە نەدات وڵاتانی داگیرکەری وەک تورکیا و ئێران کردەوەی تیرۆریستی و کوشتن لەناو خاکی باشووری کوردستاندا ئەنجام بدەن.
ههروهها داوا دەکەین سهرجهم هێزه نێودهوڵهتییهکان، ناوەندی پێنی ههموو وڵاتان و پێنی نێودهوڵهتی گوێ له دهنگی ژنانی ئازادیخواز و نهتهوهی کورد و ههموو خهڵکی ئێران بگرن و پێداویستییهکانی ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤ بهرامبهر به تاوانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران و هەموو داگیرکەرانی کوردستان دەستەبەر بکەن.
ناوەندی پێنی کورد
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی
٢٩/٠٩/٢٠٢٢


