ئەندامانی پێن لە پیشانگای نێوەدەوڵەتیی کتێب بوون لە فرانکفۆرت

رۆژی شەممەی ٢١ی ئۆکتۆبەر، نووسەران و ئەندامانی ناوەندی پێنی کورد، ئەنوەر ئەڵمان، میران ئەبراهام، دیمەن سۆهرابی، حەلیم یوسف، یوسف مەنتک، محەمەد مەنتک، لە پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب ئامادەبوون.

پێشنیوەڕۆ ، بابەتێک لە لایەن رۆمانووس میران ئەبراهام بەناوی (شەرمکردن لە کوردبوون) پێشکەش کرا، دواتر بابەتێک بەناوی (وەرگێڕأن) لە لایەن ڕۆمانووس و وەرگێڕ ئەنوەر ئەلمان پێشکەش کرا، دواتر شیعرێک لە لایەن شاعیر خاتوو دیمەن سوهرابی خوێندراوە، ئەم بەشەی کۆڕەکە لە لایەن دکتۆر محەمەد مەنتک بەڕێوەچوو.

هەروەها دوای نێوەڕۆ سێ بابەتی تر پێشکەش کران، بابەتی یەکەم لە لایەن رۆماننوس حەلیم یوسف کە قسەکردن بوو لەبارەی رۆمانی ٩٩ مۆری پەرشوبڵاو، دواتر چەند شیعرێک لەلایەن یوسف مەنتک خوێندرانەوە و باسی دیوانی ئێروانی راین کرا، پاشان بابەتێک لەبارەی شانۆوە لەلایەن خاتوو فرمێسک مستەفا پێشکەش کرا، کۆری پاشنیوەڕۆ لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ باهۆز مستەفا بەڕێوەچوو.