وێناكردنه‌كانی بوون له شیعری “دواجار هه‌موومان شێت ئه‌بین”ی كه‌ریم ده‌شتی-دا
سه‌ره‌تا
بابه‌ك ئه‌حمه‌دی له‌به‌رگی دووه‌می (پێكهاته و راڤه‌ی ده‌ق)دا ده‌ڵێت: “شیعر له نیوه رێگای هونه‌ر و زماندایه. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زماندا هه‌مان په‌یوه‌ندی نیگاركێشه به بابه‌ته‌وه”. له دواتریشیدا ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت: “زمان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی شاعیره و به یارمه‌تی ئه‌م كه‌ره‌سته خاوه تێده‌كۆشێت تا باوه‌ڕه‌كان و چه‌مكه‌كان ده‌ربڕێت”. ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رنجانه‌ی ئه‌حمه‌دییه‌وه سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین شیعر به ته‌نها له زماندا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو ئیستاتیكا به‌شێكی گرنگی شیعره، یان ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه زمانییه‌كانه. لێ لیۆ شتراوس ده‌ڵێت: “شاعیر ره‌هه‌ندی تازه به گوزارشته زمانییه‌كان ده‌به‌خشێت”. بێگومان شاعیری ئه‌فرێنه‌ر دۆزه‌ره‌وه‌ی ره‌هه‌ندی تازه‌ی زمانه و كهشفكهری رێگای تازه‌یه له‌نێو دارستانی وشه‌دا. لێره‌وه ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر شیعری (كه‌ریم ده‌شتی) قسه بكه‌م، كه یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه‌كان، شاعیرێك ده‌یه‌وێت رێگای خۆی له‌نێو شیعری كوردییدا بدۆزێته‌وه و له‌ڕێی گه‌مه زمانیی و ته‌كنیكییه‌كانه‌وه دونیایه‌كی تایبه‌ت بۆ شیعر چێ بكات.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زماندا هه‌مان په‌یوه‌ندی نیگاركێشه به بابه‌ته‌وه”. له دواتریشیدا ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت: “زمان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی شاعیره و به یارمه‌تی ئه‌م كه‌ره‌سته خاوه تێده‌كۆشێت تا باوه‌ڕه‌كان و چه‌مكه‌كان ده‌ربڕێت”. ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رنجانه‌ی ئه‌حمه‌دییه‌وه سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین شیعر به ته‌نها له زماندا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو ئیستاتیكا به‌شێكی گرنگی شیعره، یان ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه زمانییه‌كانه. لێ لیۆ شتراوس ده‌ڵێت: “شاعیر ره‌هه‌ندی تازه به گوزارشته زمانییه‌كان ده‌به‌خشێت”. بێگومان شاعیری ئه‌فرێنه‌ر دۆزه‌ره‌وه‌ی ره‌هه‌ندی تازه‌ی زمانه و كهشفكهری رێگای تازه‌یه له‌نێو دارستانی وشه‌دا. لێره‌وه ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر شیعری (كه‌ریم ده‌شتی) قسه بكه‌م، كه یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه‌كان، شاعیرێك ده‌یه‌وێت رێگای خۆی له‌نێو شیعری كوردییدا بدۆزێته‌وه و له‌ڕێی گه‌مه زمانیی و ته‌كنیكییه‌كانه‌وه دونیایه‌كی تایبه‌ت بۆ شیعر چێ بكات.
ئه‌زموونی شیعریی كه‌ریم ده‌شتی له‌و ئه‌زموونانه‌یه، كه هه‌میشه بۆ من جێی سه‌رنج بووه، چونكه ده‌شتی له‌و شاعیرانه‌یه زیاتر له سی ساڵه به وزه‌یه‌كی شیعریی به‌رده‌وامه‌وه ده‌نوسێت و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م وزه‌یه دوایی هاتبێت. بێگومان له‌م وزه‌یه‌دا به‌رز و نزمی ده‌بینین، به‌ڵام له خاڵێكدا نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگ و سه‌ركه‌وتووی ئه‌م شاعیره و هه‌ر بۆیه شیعری ده‌شتی له‌گه‌ڵ نوێبوونهوهكاندا رێی كردووه و تایبه‌تمه‌ندی دونیاكه‌ی خۆیشی پاراستووه.
زمان لای ده‌شتی نه هێنده چڕكراوه‌ته‌وه، كه چێژی بۆ خوێنه‌ر نه‌هێشتبێته‌وه. نه‌هێنده‌ش ساده كراوه‌ته‌وه، كه شیعریه‌تی تێدا ونبووبێت. توانای ئه‌و له كاركردن به زمان له خزمه‌تی زماندایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی نه‌بڕانه‌وه‌ی وزه‌ی شیعریی ئه‌م شاعیره‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت لێی بدوێم شیعری “دواجار هه‌موومان شێت ئه‌بین”ه كه له ژماره (٤٢١) ره‌خنه‌ی چاودێردا بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م شیعره هه‌ڵوه‌سته بكه‌م.
وێناكردنه‌كانی بوون
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رسته‌یه‌كم خوێنده‌وه كه ده‌ڵێت: هه‌موو گه‌ڕانێك به دوای شیعردا، گه‌ڕانه به‌دوای خۆڵه‌مێشدا نه‌ك ئاگر. ئه‌م ڕسته‌یه كه تا ئێستاش نازانم له زاری چ شاعیرێكه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵام من به‌ته‌واوی بڕوام پێیه‌تی و له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شیعرێكدا من شه‌یدای ئاگره‌كه نیم، به‌ڵكو خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی بۆ من جێگای سه‌رنجه. ده‌مه‌وێت به‌و سهمهندهرهی كه له‌نێو خۆڵه‌مێشی شیعردایه بگه‌م. شیعره‌كانی كه‌ریم ده‌شتی هه‌م ئاگره‌كه‌یان ئاگرێكی گه‌شه و هه‌م خۆڵه‌مێشه‌كه‌شی قه‌شه‌نگی خۆی تێدا مه‌ڵاس داوه.
شیعری “دواجار هه‌موومان شێت ئه‌بین” له‌و شیعرانه‌ی ده‌شتییه كه وزه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه. وزه‌یه‌ك كه ده‌خوازێك وێنای بوون له چه‌ند دیدگایه‌كی جیاوازه‌وه بكات. ئه‌گه‌رچی شیعری ده‌شتی دابڕاو نییه له بیری فه‌لسه‌فیی، لێ له‌م شیعره‌دا وێناكردنه‌كانی بوون به ڕوونی ده‌بینرێته‌وه. به جۆرێك هه‌ر له ده‌ستپێكی شیعره‌كه‌دا ئه‌و وێناكردنانه ده‌بینینه‌وه. ئه‌م شیعره به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌ش كراوه به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانه بۆ وێناكردنی بوون. به جۆرێك خوده شیعرییه‌كه‌ی ده‌شتی جارێك بوونێكی دۆن‌كیشۆت ئاسا له‌به‌رده‌م ئاسماندا ده‌وه‌ستێت و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی خۆر و مانگ بكات و جارێكی دیكه ده‌بێته هاملێت و له شتێبوونێكدا ده‌پرسێت هه‌بین یان نه‌بین؟ جارێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ كافكادا گریگۆرئاسا مه‌سخ ده‌بێت.
ده‌شتی له‌رێی ئه‌م سێ نموونه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت وێناكردنێك بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن بكات، ژیانێك هه‌ر چه‌نده رۆژ دوای رۆژ پێشكه‌وتنی زیاتر به خۆوه ده‌بینێت و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ مرۆڤه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه دیوه رووكه‌ش و ماكیاژكراوهكهی بوونن و بوونی راسته‌قینه پڕیه‌تی له مهسخبوون و ئینسان له‌نێوان بوون و نه‌بوونیدا له جۆلانه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه. یان دۆنكیشۆتێكه به به‌رده‌وامی له شه‌ڕی ئاشه‌با وههمییهكاندایه و هیچی لێ سه‌وز ناكات. یان سیزیفێكه به‌رده‌كه‌ی هه‌ر به كۆڵه‌وه‌یه ناچارانه هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌دۆنیس له وتارێكدا له‌باره‌ی گرنگی زمانه‌وه له شیعردا ده‌ڵێت:” گرنگی زمان له شیعردا له‌وه‌دا نییه كه شته‌كان روون بكاته‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی له‌گه‌ڵدا دابمه‌زرێنێت.” زمان له‌م ده‌قه‌ی دهشتیدا له‌و ئاسته‌دایه كه ئه‌دۆنیس باسی ده‌كات و توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی نوێ له‌گه‌ڵ موفره‌ده نوێیه به‌كاربراوه‌كان دامه‌زرێنێت.
بوونی سیزیف ئاسا
“خوداوه‌نده‌كان سیزیفیان به‌وه مه‌حكوم كردبوو كه بێ ناوبڕ تاوێره به‌ردێك به‌ره‌و لوتكه‌ی شاخێك به‌رێت، كه له‌به‌ر قورسییه‌كه‌ی دووباره له‌وێوه خلۆر ده‌بۆوه بۆ خواره‌وه. له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكار ئه‌م خواوه‌ندانه باوه‌ڕیان وابوو كه هیچ سزایه‌ك نییه هێنده‌ی ئه‌و سزایه سه‌خت بێت، كه هه‌م بێهوده‌یه و هه‌م ئومێدی هیچی لێ ناكرێت”.
دوای وێناكردنه‌كانی بوون له ده‌سپێكی شیعره‌كه‌دا. دواتر شاعیر دێته سه‌ر پێشاندانی بوونێكی سیزیف ئاسا. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی گرنگی هه‌یه له‌م به‌شه‌دا دواندنی سیزیفه له لایه‌ن خوده شیعرییه ئه‌فرێنراوه‌كه‌ی “ده‌شتی”یه‌وه. به جۆرێك خوده شیعرییه‌كه ده‌كه‌وێته دواندنی سیزیف و هه‌ر له دهستپێكهكهدا به‌م شێوه‌یه ده‌یدوێنێت:
سیزیف براكه‌م سیزیف، خودا ئێمه‌ی خۆش ناوێ و رقی لێمان ده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی ناكرێ پێمان ده‌كات، له هه‌موو یارییه‌كان لێمان ئه‌باته‌وه
له خاچی ئه‌به‌دیمان ئه‌دا، ئاوی ده‌ریامان پێ ئه‌گوازێته‌وه
تیشكه رژاوهكانی خۆیمان پێ كۆ ئه‌كاته‌وه
ده‌كرێت لێره‌دا بپرسن ئایا بوونی مرۆڤ بوونێكی سیزیف ئاسایه، یان چی دیكه؟ بێگومان ئه‌گه‌ر بچینه نێو ورده‌كاریی بوونه‌وه و سه‌رنج له وێنه ته‌واوه‌كه‌ی بوون بده‌ین و مردن له‌و سه‌ری بوونه‌وه بهێنینه به‌رچاوی خۆمان ده‌بینین نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی بوونێكی سیزیف ئاسا زیاتر نییه. مادام مردن هه‌یه و هۆیه‌كی قه‌ناعه‌تپێكه‌ر نییه بۆ بوونی مرۆڤ و به‌رده‌وامی، ئه‌وا مرۆڤ وه‌كو لیبۆكێك دێته به‌رچاو، كه جۆرێك سه‌رگه‌رمییه له‌نێو سروشتدا. سیزیف جگه له لیبۆكێك و گهمهپێكراوێكی به‌رده‌م خواوه‌نده‌كان هیچی دیكه نییه. هه‌ر بۆیه ده‌شتی له‌م به‌شه‌ی شیعره‌كه‌دا به‌ته‌واوی گوزارشتی له‌م دۆخی سیزیف ئاسا و بهلیبۆكبوونه كردووه. له‌و شوێنه‌ی ده‌شتی ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی ناكرێ پێمان ده‌كات”. ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه شاعیر ده‌گاته پێشاندانی ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیی له بوون و هه‌ستكردنێكی پڕاوپڕه به‌وه‌ی مرۆڤ چه‌نده خۆی به ده‌سه‌ڵاتدار و داهێنه‌ر و مه‌زن بزانێت بێجگه له سیزیفێك هیچی دیكه نییه، یان ره‌نگه زیاده‌ڕه‌وی نه‌بێت، كه بڵێین مرۆڤ یه‌كێكه له یاریپێكراوهكانی نێو سروشت.
بوونی دۆن‌كیشۆت ئاسا
بوونی دۆن‌كیشۆت ئاسا پیشاندانی دیوێكی دیكه‌ی بوونه له رێی فیگۆری دۆنكیشۆتهوه. دۆن‌كیشۆت ئه‌و سوارچاكهی كه كتێبه‌كان كه‌ڵكه‌ڵه‌ی گۆڕینی دونیا ده‌خه‌نه سه‌ریه‌وه و ده‌یه‌وێت به خۆی و هاوڕێكه‌ی دونیا بگۆڕێت، یان ڕزگاری بكات. لێ له‌هه‌موو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا شكست دێنێت و به نائومێدییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. شكستهێنان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا لای دۆن‌كیشۆت له‌م شیعره‌دا به‌و دیوه‌یدا خراوه‌ته‌ڕوو، یان من ئه‌و دیوه‌ی ده‌بینیم، كه هه‌وڵدانه بۆ پیشاندانی ئه‌و جۆره‌ی مرۆڤ كه له هه‌وڵی سه‌ركێشی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌دایه، به‌ڵام بیری چووه، كه ئه‌گه‌ر ئینسان هه‌موو دونیاش ڕزگار بكات دواجار مردن كۆتایی به هه‌موو شتێك و هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك دێنێت. هه‌ر بۆیه ئاماده‌یی فیگۆری دۆن‌كیشۆت له‌م شیعره‌دا بێ مه‌به‌ست نییه، به‌ڵكو پیشاندانی ڕوویه‌كی دیكه‌ی سیزیفه، چونكه دۆنكیشۆتیش وه‌كو سیزیف دۆڕاو و یاریپێكراوێكی دیكه‌ی نێو بوون زیاتر نییه. به‌ڵام دۆن‌كیشۆت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ئه‌مری خوداوه‌نده‌كاندا ملكه‌چ نابێت و ئه‌و كتێبه‌كان خه‌یاڵی گۆڕینی دونیا و خودی خۆیان خستۆته كه‌لله و ئه‌مه‌ش به‌ره‌و زۆر سه‌رزه‌مینی جۆراو جۆر و ڕووبه‌ڕووی زۆر شه‌ڕی ده‌كاته‌وه، به شه‌ڕی ئاشهباكانیشهوه. به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌روه‌كو سیزیف دۆڕاوێكه له گه‌مه‌ی بووندا و بێجگه له ملدان هیچی دیكه‌ی بۆ نامێنێته‌وه.
له‌نێوان بوونی دۆنكیشۆتی و سیزیفیدا، كه ده‌شتی له‌م شیعره‌دا كاری له‌سه‌ر كردووه پێشاندانی دوو ڕێگایه، دوو رێگا كه تاڕاده‌یه‌ك جیاوازن له یه‌كتری، لێ له ئه‌نجامدا هه‌ردوو رێگه‌كه یه‌ك ئه‌نجامیان ده‌بێت و ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر یه‌ك ڕووبار كه ئه‌ویش ڕووباری مردنه. با سه‌رنج له‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌ی شیعره‌كه بده‌ین:
“چیتر چیرۆكی سوارچاكان ناخوێنمه‌وه
ئێستا هاتومه‌ته‌وه خۆم و شمشێرم داوه به كاڵان
سانشۆی برا قه‌یسه‌ره‌كان به په‌لكه شووتی ناڕووخێن
به سواری پشتی ئه‌سپه‌شێ ئاوی زه‌ریا ته‌واو نابێ
له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی زه‌مان زۆرتر بیر له زاتی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه.”
به‌ڵام یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی كه به‌لای منه‌وه جیاوازه له‌نێوان خستنه‌ڕووی بوونی دۆن‌كیشۆت ئاسا و سیزیف ئاسادا ئه‌وه‌یه كه بوونی دۆنكیشۆتی له دواجاردا تێده‌گات كه له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌ن و هاتنی پیرییدا مرۆڤ زۆرتر بیر له زاتی خۆی ده‌كاته‌وه. نه‌ك ئه‌وانی دیكه. گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خۆت، خاڵی گرنگ و جیاوازی نێوان خستنه‌ڕووی بوونی دۆن‌كیشۆت ئاسا و سیزیفییه، كه ده‌شتی له‌م شیعره‌دا خستوویه‌تییه‌ڕوو.
به‌ر له كۆتایی
ئه‌گه‌ر مۆدێرنه دیوه ڕووكه‌شه‌كه‌ی بوون دره‌وشاوه و ئارام پیشان بدات. لێ مرۆڤ له ناوه‌وه تا دێت وێرانتر ده‌بێت و رۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و مهسخبوون ده‌ڕوات. كه‌ریم ده‌شتی له‌م شیعره‌دا گوزارشتی له دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان كردووه كه چۆن له‌نێو ئه‌م دونیا نوێیه‌دا سات دوای سات رۆحی ئینسان به‌ره‌و داخوران ده‌چێت و تا دێت زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌و ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك ڕوه‌وه یاریكه‌ری سه‌ره‌كی زۆرێك له گهمهكانیش بێت، به‌ڵام له دواجاردا بێجگه له یاریپێكراوێكی نێو گه‌مه‌كانی نێو سروشت هیچی دیكه نییه.
هه‌ر ئه‌م نائومێدییهیه كه ده‌شتی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و وێناكردنه هاملێت ئاسایه كه گومان له بوون بكات و وه‌كو هاملێت ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و بڵێت هه‌بین یان نه‌بین؟! مرۆڤ هه‌یه و له‌نێو بووندا وشیاربۆته‌وه كه بوونی یه‌كێكه له گه‌مه‌كانی نێو سروشت. هه‌ر بۆیه له‌م ههستكردنهوه خوده شیعرییه‌كه‌ی ده‌شتی هه‌ست به مهسخبوون ده‌كات، له جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌قه‌كه‌دا (وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش خستمانه‌ڕوو) هه‌ست به سیزیف بوونی خۆی ده‌كات. ده‌شتی ده‌یه‌وێت له پشت پیشاندانی وێنه‌ی سیزیفه‌وه بڵێت: ته‌نها یه‌ك سیزیف نییه مرۆڤ هه‌موو سیزیفێكه و ئێمه هه‌موو له‌نێو ئه‌م بوونه‌دا سزادراوێكی به‌رده‌وامین.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له كۆتاییدا بیخه‌مه‌ڕوو ئه‌وه‌یه كه شیعریی كه‌ریم ده‌شتی هێنده پته و تۆكمه‌یه كه خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه بێزار نابێت و له‌م ده‌قه‌شدا به‌ته‌واوی هه‌ست به چڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی وزه‌ی شیعریی ئه‌م شاعیره ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
* كه‌ریم ده‌شتی، دواجار هه‌موومان شێت ده‌بین-شیعر، ره‌خنه‌ی چاو‌دێر ژماره (421) رۆژی 18/8/2014
* بابه‌ك ئه‌حمه‌د، پێكهاته و راڤه‌ی ده‌ق-كتێبی دووه‌م، و: مه‌سعود بابایی، بڵاوكراوه‌ی نما ساڵی 2005
٭ئهدۆنیس،ده‌قی قورئان و ئاسۆكانی..،و: ئومێد عوسمان، بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی موكرایانی ساڵی ٢٠٠٨
٭ئهلبێر كامۆ، ئه‌فسانه‌ی سیزیف، و: ئازاد به‌رزنجی،له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس ٢٠١٤


