هەندێک کەسایەتی پێناسەیان ئاستەمە، کاتێک باسی لایەنێکی ئەو کەسایەتییە دەکەی، نابێت لایەنەکانی دیکە لەبیر بکرێن. پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو لە گەلێک لایەنەوە خزمەتی زمان، مێژوو و ئەدەبی کوردی کردبوو. خۆی بە تەنیا ئەرشیڤێک بوو.

ڕۆشنبیری کورد عیزەدین مستەفا رەسووڵ بە بەرهەمەکانی لە بیرەوەری و مێژووی کورد شوێنی تایبەتی خۆی گرتووە. لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ ئێمە، هیوادارین نمونەی وەکو ئەو لەناو گەلەکەمان زیاتر بن.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە، نووسەر و رۆشنبیرانی وڵات و گەلی کورد دەکەین.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی ناوەندی PENی کورد